بازرگانیمان لەگەڵ بکە

جێبەجێکردنی خێرا، جیاوازیی لە ٠ پیپ، بەرنامەی مۆبایل، کۆمپیوتەر، ماڵپەڕ

ئەژماری کاتی بکەرەوە ئەژماری راستەوخۆ

پڕسیارە باوەکان

ئەمانەی خوارەوە باوترینی ئەو پرسیارانەن کە کڕیارەکانمان لێمان دەپرسن. ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانمان، بەڵام لەوانەیە بیرۆکەیەکی باش بێت تەماشای ئەم پەڕە بکەیت پێش ئەوەی پەیوەندیی بە هاوکاریی بەشراوبووان بکەیت، چەندین پرسیار لێرەدا وەڵامدراونەتەوە.

پرسیار دەربارەی کردنەوەی ئەژمار

کردنەوەی ئەژمارێکی راستەوخۆ چەنێک ماوەی دەوێت؟

تەنها ئەوەندەت دەوێت پرۆسەی خۆتۆمارکردنی دوو هەنگاوی تەواو بکەیت، ناسنامە لەگەڵ بەڵگەنامەی ناونیشان و نیشتەجێبوون بنێریت، دواتر ئەژمارەکەت دەستبەجێ دەکرێتەوە.

دوای چەنێک دەتوانم دەست بە بازرگانی بکەم؟

بەمەرجێک هەردوو هەنگاوەکانی پرۆسەی خۆتۆمارکردنت تەواو کردبێت، بەڵگەنامەکانت بەرزکردبێتەوە و پارەت لە ئەژمارەکەت دانابێت، دەستبەجێ ئامادەیت بۆ بازرگانی.

چی بەڵگەیەکی ناسنامە پێویستە؟

دەتوانیت پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر بنێریت کە لە لایەن سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و سەربەخۆوە دەرچوبێت و وێنەی تۆی لەسەر بێت. وێنەکەت، ئیمزاکەت، بەرواری دەرچوون و بەسەرچوون، زانیاریی کەسیی وەک ژمارەی زنجیرە دەبێت بە روونی دیاربن.

چی بەڵگەنامەیەکی سەلماندنی ناونیشان وەردەگیرێت؟

دەبێت پسوڵەیەکی بەکارهێنان بە بەرواری سێ مانگی کۆتایی، یان پسوڵەیەکی باجی دەسەڵاتی خۆجێیی، یان تۆماری کرێدت کارد یان بانقی نوێ تەسلیم بکەیت.

چۆن برەودەرە داراییەکانی ئەژمارەکەم بگۆڕم؟

بۆ گۆڕینی برەودەری دارایی ئەژماری بازرگانیەکەت، تکایە پەیوەندیی بە تیمی هاوکاریی بەشداربووانمان بکە.

دەتوانم چەندین ئەژماری بازرگانیم هەبێت؟

بەڵێ، لەوانەیە تا ٥٠ ئەژماری بازرگانیت هەبێت، بەڵام ئەژماری ماڵپەڕەکە تەنها یەک ئەژمار بێت بۆ یەک کەس.

وشەی تێپەڕی ژوری بازرگانانام بیرچۆتەوە. دەبێت چی بکەم؟

تکایە کرتە لەسەر بەستەری "وشەی تێپەڕم بیرچۆتەوە" بکە و ئیمێڵەکەت دابنێ بۆ ئەوەی وشەی تێپەڕ رێکبخەیتەوە.

چۆن ئەژمارێکی زیادە بکەمەوە؟

تکایە بچۆرە ناو ژووری بازرگانان، کرتە لەسەر "زیادکردنی ئەژماری نوێ" بکە، پاشان جۆری ئەژمار، بنەمای دراو و برەودەری دارایی هەڵبژێرە.

چۆن پارە لە نێوان ئەژمارەکانم بگوازمەوە؟

سەردانی لیستی خەزێنەی توربۆ فۆرێکس بکەیت و فۆرمی گواستنەوەی ناوخۆیی بەکاربهێنیت بۆ گواستنەوەی پارە لە نێوان ئەژمارەکاندا.


پرسیارەکانی بازرگانی

کاتژمێرەکان بازرگانی چین؟

٢٤ کاتژمێر لە رۆژێکدا دەتوانیت بازرگانی بکەیت، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠-ی دووشەممە تا ٢٤:٠٠ -ی هەینی بە کاتی سێرڤەرەکە. کاتی سێرڤەرەکە بریتیە لە GMT + ٢، وە GMT+٣ ئەگەر کاتی هاوینە رەچاو بکرێت.

نرخەکانی سەر هێڵکاریەکە جیاوازن لەو نرخانەی لەسەر سەکۆی بازرگانیەکەم دەردەکەون. بۆچی؟

هێڵکاریەکان بە دۆخی ئاسایی نرخی مەزادەکان پیشان دەدەن. شوێنی "کڕین" کراوەتەوە لەگەڵ نرخی "داواکردن" و بە نرخی "مەزاد" داخراوە. دەبێت سپرێدی نرخی مەزادەکە زیاد بکەیت بۆ دۆزینەوەی نرخی "داواکردن". کەواتە جیاوازیەکانی نرخ بەهۆی سپرێدەکەوەیە.

داواکەم داخرا، بۆچی؟

داواکەت رادەگیرێت، کاتێک ئاستی پەراوێزی (پشک/پەراوێزی بەکارهێنراو) ئەژمارە بازرگانیەکەت دەچێتە خوار ئاستی داخرانی جۆی ئەژمارەکەت. بەمەش داخستن رودەدات و عەقدەکات دادەخرێن، یەکەمجار ئەوانە دادەخرێن کە کەمترین قازانجیان هەیە.

پشتیگیریی بەرنامەکانی Trailing Stops و Expert Advisors دەکەن؟

بەڵێ، رێگە بە بەکارهێنانی زیادەی خەوێنراو (Trailing Stops) و Expert Advisers دەدەین.

داوایەکی قازانجهێنم جێگیر کرد، بەڵام بوو بە مایەی زەرەر بۆم. بۆچی؟

دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت قازانجی ئامانج دیاریکراوی عەقدی درێژخایەن لەسەر نرخی باڵای بازاڕەوە دادەنرێت. سەرئەنجام، ئەگەر داوای قازانجی ئامانج دیاریکراو دوای کردنەوەی عەقد جێگیر بکەیت کاتێک لە زەرەردایە، داوای قازانج دیاریکراو زەرەر لەسەر عەقدەکە دەوەستێنێت و عەقدەکەت بەبێ زیان دادەخرێت (واتە لەم حاڵەتەدا قازانجی ئامانج دیاریکراو لە خوار نرخی کردنەوە جێگیر دەکرێت بەڵام لەسەر نرخی باڵای بازاڕ جێگیر دەکرێت).

جیاوازی چیە لە نێوان باڵانس و ئەو پشکانەی لەسەر پلاتفۆرمە بازرگانیەکەم دەردەکەوێت؟

باڵانسەکە قازانج/زەرەری بۆندە داخراوەکانت پیشان دەدات لە کاتێکدا پشکداری حساباتی راستەقینەی قازانج/زەرەرە، واتە هەردوو بۆندە داکراو و کراوەکان ئەژمار دەکات.

دەتوانم داواکردنە خێراکەم پوچەڵ بکەمەوە؟

ئەگەر داوایەکی خێرات جێگیر کرد و بڕیارت دا کرتە لەسەر "پوچەڵکردنەوە" بکەیت، زۆربەی جار داواکە پوچەڵناکرێتەوە ئەگەر داواکە لە لایەن سەرڤەری بازرگانیمانەوە وەرگیرابێت. دەبێت رەچاوی ئەوە بکەیت کە پلاتفۆرمەکەت ئاگاداریەکت پێدەدات "داخستنی ئەم پەنجەرە گەرەنتیی پوچەڵکردنەوەی داواکە ناکات". چونکە داواکەت پێشتر نێردراوە بۆ سێرڤەرەکەمان.

بۆچی سپرێد لە دوای ١١ی شەو بەرزترە؟

لە ١١:٠٠ تا ٠٢:٠٠ بە کاتی سێرڤەرەکە، هەموو بازاڕەکان دادەخرێن، بۆیە نەختینە لە بازاڕدا کەمە.


پرسیار دەربارەی پارەخستنە سەر ئەژمار

بژاردە جیاوازەکانی پارەدان چین بۆ ئەوەی ئەژمارەکەم پارەدار بکەم؟

دەتوانیت هەر یەکێک لەم بژاردەی پارەدانە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی پارە بخەیتە ئەژمارەکەت: حەواڵەی بانق، کارتی کرێدت/دێت، سکریڵ، وێبمەنی.

چۆن پارە بخەمە سەر ئەژمارە بازرگانیەکەم؟

تکایە سەردانی لیستی "پارە دانان" بکە لە ژووری بازرگانەکانت.

دەتوانم چی دراوێک بەکاربهێنم بۆ دانانی پارە لە ناو ئەژماری بازرگانیم؟

بە هەر جۆرە دراوێک پارە دابنێیت، ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت بۆ جۆری دراوی ئەژمارەکەت.

ماوەی چەنێک دەخایەنێت تا پارەکان دەچنە سەر پلاتفۆرمە بازرگانیەکانم؟

هەموو شێوازەکانی پارەدان، جگە لە حەواڵەی بانقی، تەنها چەند خولەکێکیان پێدەچێت تا دەگەنە سەر ئەژمارەکەت. حەواڵەی بانکی لەوانەیە ٣-٥ رۆژی کاری پێبچێت.

دەمەوێت پارەکانم رابکێشم، چەنێک ماوەم دەبێت بۆ ئەوەی بگەم بە ئەژمارە کەسیەکەم؟

بەپێی جۆری پارەدانەکە، لەوانەیە ٢٤ کاتژمێر تا چەند رۆژێکی پێبچێت.

چی بکەم ئەگەر بمەوێ پارەکانم لە ئەژمارە بازرگانیەکانم رابکێشم؟

تکایە سەردانی لیستی "پارە راکێشان" بکە لە ژووری بازرگانەکانت.

دەتوانم پارەکانم رابکێشم لە کاتێکدا بۆندێکی کراوەم هەیە؟

بەڵێ، دەتوانیت. تەنها پێویستە وریابیت کاتێک داوای راکێشان پێشکەش دەکەیت، دەبێت پەراوێزە خۆڕاییەکەت لەو بڕە زیاتر بێت کە لە رێنمایەکانی راکێشان دیاری کراون، بە هەموو تێچووی پارەدانەکانیشەوە. پەراوێزی خۆڕایی بە لێدەرکردنی پشک لە پەراوێزی پێویست (دەبێت بە کراوەیی بمێنێتەوە) دەردەکرێت.

شێوازەکانی پارەدان